چه‌ند چركه‌یه‌ك ئافره‌تێك و مردنی لێك جیا كرده‌وه، ئه‌ویش به هۆی كۆششی كه‌سێك كه نه‌یهێشت بگاته سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك.
ئه‌و ئافره‌ته چینییه بڕیاری خۆكوشتنی دا و هه‌وڵی دا خۆی بخاته سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاسنینی وێستگه‌ی شیانیۆ له كه‌رتی فۆجیان له چین.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له كامێرای چاودێریی ئه‌و شوێنه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌و ئافره‌ته وه‌ستاوه و چاوه‌ڕێ ده‌كات تا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه نزیك بێته‌وه، دواتر له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، را ده‌كات و ده‌چێته سه‌ر ڕێڕه‌وه ئاسنینه‌كه، به‌ڵام كه‌سێك كه كاركه‌ری وێستگه‌كه‌یه، یارمه‌تیی ده‌دات و له دواچركه‌ی پێش مردن‌دا، رایده‌كێشێت و رزگاری ده‌كات.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوه‌ندی چین، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه نه كرێكاره‌كه و نه كچه‌كه‌یش هیچ برینێكی مه‌ترسیداریان نییه.