ڕوبا حوجه‌لی پێشكه‌شكار و ڕاگه‌یاندكاری ته‌له‌ڤزیۆنی سووریا له كه‌ناڵی فه‌رمیی ڕژێمی ئه‌سه‌د، له باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ ده‌ركرا دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ وشه‌ی لێ بیسترا كه جێی قبووڵكردن نه‌بوو.
دوێنێ سێشه‌م، ڕوبا بۆ ڕووماڵی كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێڤ كرد، كاتێك ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ده‌بینێ له ته‌نیشتی ده‌ڕۆن، به زمانێكی بازاڕی جنێویان پێ ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ده‌گاته‌وه لای به‌رپرسانی باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئه‌نجامدا ده‌موده‌ست ده‌ری ده‌كه‌ن و پۆلیسی باڵه‌خانه‌كه ده‌یبه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن میدیاكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڵاو كرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕژێم هیچ شتێكی له‌سه‌ر بڵێ، به‌ڵام یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و له ڕێژ هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك ئاماژه‌ی پێ كردووه.
له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی عه‌ره‌بییه‌وه داوا له دژی ڕوبا به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سوویسرا ده‌ربكرێ، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌رنه‌كراوه و ته‌نیا قه‌ده‌غه كراوه، تا ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه، بۆی نییه بچێته‌وه باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
روبا حوجه‌لی به كه‌سێكی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د ناسراوه، تا ئێسته چه‌ندان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه و هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی توند داكۆكی لێ ده‌كات.