كۆمپانیای فه‌یسبووك رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ (ملیارێك و 300 ملیۆن) كه‌س به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌رز بووه‌ته‌وه، له نێو ئه‌و ژماره‌شدا (ملیارێك و 94 ملیۆن) كه‌سیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌كاری دێنن.
ئه‌و كۆمپانیایه ڕاشی گه‌یاندووه كه له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا داهاتی كۆمپانیاكه سێ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ش به تێكڕای له (%76) به‌رز بووه‌ته‌وه كه ئێسته سێیه‌كی دانیشتووانی سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شێوه‌ی مانگانه فه‌یسبووك به‌كاردێنن و زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ره نوێكانیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكورن.