له شارى هه‌ولیر، به‌ب ۆنه‌ى رۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره، هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كێشانى جگه‌ره و نێرگه‌له له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پێكهاتوو له كه‌سانى پسپۆر، ساز ده‌كریت.
"لوقمان شیروانى" سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه و گوته‌بیژى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌ریمی كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند: بە دروشمی جگەرە و نێرگەلە مەترسییەكە هەرەشە لە گەشەپێدان دەكات، شاری هه‌ولێر بە بۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرە، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری بەرەنگاربوونەوەی جگەرە و نێرگەلە سازده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ى 12 رۆژ.
ئه‌و هه‌لمه‌ته له‌نیوان ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌ریم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه یا به‌كارنه‌هێنانى جگه‌ره و نیرگه‌له و زیادكردنى باج، ئامانجمان هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه له به‌كارهێنانى زیان و كاریگه‌رییه‌كانى جگه‌ره‌و نیرگه‌له، له‌ماوه‌ى ئه‌و دوانزه رۆژه له‌شارى هه‌ولیر شاره‌كانى تر‌ى كوردستان ئه‌و هه‌لمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بیت و سیمینارى تایبه‌تیش سازده‌كریت.
شێروانی ده‌ڵێ، ده‌مانه‌وێ مه‌ترسییه‌كان له رووى جه‌سته‌یی و دواتر له رووى داراییه‌وه بخه‌ینه روو بۆ ئیسته و ئاینده كه زیانێكى زۆر به‌لایه‌نى دارایی هه‌ریم ده‌گه‌یه‌نی، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانكێشن ته‌نیا خۆیان ناكوژن به‌ڵكو خه‌ڵكانى ده‌وروبه‌ریشیان ده‌كوژن، به‌لام به‌كوشتنیكى دریزخایه‌ن.
به‌پی راگه‌یاندنى ریكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى، كیشانى جگه‌ره و نیركه‌له 17 نه‌خۆشى سه‌ره‌تان و شیرپه‌نجه‌ى پێوه‌یه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر گشت به‌ش و ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه هه‌یه، له رووى ئاینییه‌وه زۆربه‌ى زانایان پێیان وایه مامه‌ڵه‌كردن به نیرگه‌له و جگه‌ره حه‌رامه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شیخانى