دوای گه‌یشتنی بۆ سعوودیه له‌گه‌ڵ باوكی، ئیڤانكا كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنیی گه‌رم كرد به‌هۆی ئه‌و عه‌زییه ڕه‌شه‌ی له‌به‌ریدا بوو.
به‌رگی كچه‌كه‌ی تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌ك بوو، نزیك بوو له نه‌ریتی خه‌ڵكی سعوودیه كه خانمانی ئه‌و وڵاته به زۆری ڕه‌نگی ره‌ش له‌به‌ر ده‌كه‌ن، گه‌ڵایه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگیشی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه، دوای چه‌ند سه‌عاتێك له گه‌یشتنی بۆ سعوودیه، له ئۆنلاین هه‌رچی دانه‌ی ئه‌و به‌رگه بوو، له‌لایه‌ن ژنانی سعوودیه كڕان.
به‌رگه‌كه له‌لایه‌ن بازاڕی "Cédric Charlier" بڵاو كراوه‌ته‌وه، نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كی نزیكی هه‌زار و 500 دۆلاره، به‌رگێكی زۆر باو نه‌بووه، به‌ڵام ئیڤانكا ویستوویه‌تی ئه‌و جۆره به‌رگه له‌به‌ر بكات كه نزیكه له نه‌ریتی خه‌ڵكی سعوودیه، به‌مه‌ش به ته‌واوی ناوبانگی بۆ دیزاینه‌كه په‌یدا كردووه.
دوێنێ شه‌موو، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وڵاتی سعوودیه‌ی كرد كه به یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه داده‌نرێ دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.