لەمیا جەمال گۆرانی بە كوردی دەڵیت

:: PM:06:38:21/05/2017 ‌
                   
لەمیا جەمال خانمە گۆرانیبێژی توونسی گۆرانییەك بەزمانی كوردی دەڵیتەوە.

هونەرمەندی كورد مەهدی نووری كە یەكیكە لە دابەشكارانی میوزیكی ئەو گۆرانییە، ئەمرۆ یەكشەم بە "وشە"ی راگەیاند، گۆرانی "كەڤۆكەم" كە گۆرانییەكی ناسراوە لە كوردستان، بە دەنگی گۆرانیبێژی توونسی لەمیا جەمال تۆمار كراوە.

زیاتر گوتی، ئەو بەرهەمە كاری دابەشكردنی میوزیكی خۆم و هونەرمەند محەمەد زەكییە و لە هۆنراوە و ئاوازی حەسەن جەزیرییە و كاری تۆماركردنی میوزیكی لە ستۆدیۆی M-music لە دهۆك و ستۆدیۆی ئەستەنبول كاری بۆ كراوە.

نووری روونی كردەوە كە كاری تۆماركردنی دەنگی لە ستۆدیۆی pro لە شاری هەولێر ئەنجام دراوە و بنكەی میوزیك و ستۆدیۆش هی هونەرمەند سەركان تانیكە لە دیاربەكر. 

شاخەوان شیخانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل