سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی، سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ڕه‌نگه له هه‌مووی زیاتر جێی تاسان بێ، كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێكه به ناوی "ئیڤانكا تره‌مپ" له‌و وڵاته.
"ئه‌بو سالم قه‌حتانی" پیاوێكی سعوودیه، دوای چوونی خانه‌واده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه، مزگه‌وتێكی به‌ناوی "ئیڤانكا"ی كچییه‌وه دروست كرد و له ڤیدیۆیه‌كدا باسی ده‌كات كه ئه‌م مزگه‌وته‌ی به‌ناوی "ڕێزدار" ئیڤانكا دروست كردووه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، هیواداره له كۆتادا كاره باشه‌كانی بیخاته به‌هه‌شته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌بو سالم هه‌رای به‌دوای خۆیدا هێنا و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ گیرا، ته‌نانه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، هاشتاگێك دروست كراوه به ناوی "مزگه‌وته‌كه‌ی كچی تره‌مپ بڕوخێنن".
سعوودیه‌كان، هه‌ر له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌یدایی خۆیان بۆ جوانیی ئیڤانكا تره‌مپ ده‌ربڕی و به‌پێی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌و وڵاته، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار شیعری به‌سه‌ردا گوتراوه و چه‌ندان زه‌نگینی وڵاته‌كه‌ش، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار بن كه هاوسه‌رگیری كردووه و "گارید كۆشنه‌ر"ی هاوسه‌ری، ڕاوێژكاری باوكییه‌تی.
جگه له‌م هه‌ڵوێستانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رگه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ سعوودیه له‌به‌ری كردبووه كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو، نزیك بوو له نه‌ریتی خه‌ڵكی سعوودیه دوای چه‌ند سه‌عاتێك له گه‌یشتنی بۆ وڵاته‌كه، له ئۆنلاین هه‌رچی دانه‌ی ئه‌و به‌رگه بوو، له‌لایه‌ن ژنانی سعوودیه‌وه كڕان كه نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كی نزیكی هه‌زار و 500 دۆلاره (پانزه وه‌ره‌قه).
ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وڵاتی سعوودیه‌ی كرد كه به یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه داده‌نرێ دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
جێی ئاماژه‌یه، ئیڤانكا تره‌مپ، وازی له ئاینی باوكی هێناوه كه مه‌سیحییه و به فه‌رمی بووه به جوو، دۆستێكی نزیكی ئیسرائیلییه‌كانه كه به‌لای عه‌ره‌به‌وه، دوژمنی سه‌رسه‌ختیانن.