ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی ڕێنوێنیی ڕه‌وشت كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك پێڕه‌وی ده‌كات بڵاو كرده‌وه، تێیدا ورده‌كاریی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تێدایه كه سه‌رپه‌رشتیارانی تۆڕه‌كه پشتی پێ ده‌به‌ستن بۆ بابه‌تی سێكسی یان توندڕه‌وی و تیرۆر.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كه نزیكی دوو ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، له به‌رده‌م په‌ستانی زیاتردایه، چونكه تۆڕه‌كه به ته‌واوی گه‌وره بووه و خه‌ریكه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێ و ئاسان نییه هه‌موو خوله‌كێك ته‌ماشای هه‌رچی بڵاوكراوه‌ی نوێیه بكرێ تا بپارێزرێ له بابه‌تی دژ به یاساكانیان.
یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌و كۆنتڕۆڵه‌ی فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه، هه‌میشه له به‌رده‌م وێنه و بابه‌تی سێكسین كه هه‌رچه‌ند ده‌یانه‌وێ تۆڕه‌كه‌ی لێ بپارێزن، به‌ڵام هه‌ر دووچاری ده‌بنه‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و تۆڕه كه ده‌ست ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه كه‌وتووه، هه‌فتانه زیاتر له شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار سكاڵایان بۆ ده‌چێ له‌سه‌ر هه‌ژماری ساخته كه به ناوی خاوه‌نی ڕاستییه‌وه دروست كراون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، فه‌یسبووك ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه باسی مردن و توندوتیژی ده‌كه‌ن، به زۆری نایانسڕێته‌وه، چونكه پێی وایه ده‌بێته به‌شێك له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و پێویسته بیانبینن، به‌ڵام وێنه‌ی توندوتیژیی سێكسی، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی سادی نه‌بێ فه‌یسبووك نایسڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئاژه‌ڵیش ده‌هێڵێته‌وه.
فه‌یسبووك كه به ماڵپه‌ڕه شینه‌كه ناسراوه له دنیادا (ئه‌گه‌رچی له كوردستان ماڵپه‌ڕه پۆڕنۆكان به شینه‌كه ناسراوه)، هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه به‌ده‌ست دروست كرابێت و كارێكی هونه‌ری بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی ڕووتی ته‌واویش بێت، نایسڕێته‌وه، چونكه به بابه‌تێكی سێكسی نایبینێ، ته‌نیا وه‌ك بابه‌تێكی هونه‌ری هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.
یه‌كێكی تر له یاساكانی فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه، هه‌ر دایكێك كه بیه‌وێ وێنه‌ی له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی دابنێ یان كاتێك به نه‌شته‌رگه‌ری له‌باری ده‌بات، فه‌یسبووك كێشه‌یان له‌گه‌ڵیدا نییه، به‌و مه‌رجه‌ی شوێنه هه‌ستیاره‌كان ڕووت نه‌بن.
ئه‌وه‌ی سه‌یره فه‌یسبووك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤیدیۆیانه نییه كه خه‌ڵكانێك نیشان ده‌دات خۆیان ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له ده‌ربڕینی ئازادی له كاتی خۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی هه‌ژماریان كردووه.