ماوەی چەند ڕۆژێکە ڤایرۆسێک بەکارهێنەرانی بەرنامەی بەناوبانگی واتس ئاپــی گرتۆتەوە، ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی نامەیەکەوە پێت دەگات کە دەڵێت بەرنامەی بلاك واتس دابگرە لە گوگڵ كڕۆم.
ئەم بەرنامەیە بە وتەی نامەکە بێت بەکاردێت بۆ گۆڕینی ڕەنگی بەرنامەکە بۆ ئەو ڕەنگەی کە ئارەزووی دەکەیت.
بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەو بەرنامەیە ڤایرۆسە و سەرجەم وێنە و داتاکانی ناو مۆبایلەکەت دەبات بۆ هاكکەرى خاوهن پڕۆگرامهكه.
هەر لەدوای دابەزاندی بەرنامەکە داوای ئەوەت لێدەکات کە 12هاوڕێت ئاگادار بکەیتەوە، لەگەڵ ئەوەی کە 12هاوڕێکەت ئاگادار کردەوە ئەو 12 هاوڕێیەشت هاک دەکرێن.
بۆیە هیچ بەرنامەیەک لە دەرەوەی بازاڕى فەرمی پڕۆگرامهكان دامەگرن كه بریتیین له : گوگڵ پلهیى و ئاپ ستۆرى.