ماوەیەكی زۆر چای لە ناو كوپدا مەهێڵەوە

:: PM:09:06:22/05/2017 ‌
بەشێكی زۆری خەڵك، پشت بە چای كیس دەبەستن تا بە خێرایی و ئاسانتر ئامادە بكرێت و بخورێتەوە، بەڵام شارەزایانی ئەو بوارە هۆشداری لەمەڕ زۆر هێشتنەوەی ئەو كیسانە دەدەن لە نێو كوپەكەدا كە ئاوی گەرمی تێدایە.

رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاوی كردووەتەوە، كە ڤانیتی سمۆت، خانمە شارەزای بواری چای، هۆشدار دەدات لەمەڕ زۆر هێشتنەویە ئەو كیسانە لە نێو كوپە چایەكەدا، لەو كاتەی ئاوی گەرمی تێدایە و رەنگ دەداتەوە، بەو پێیەی كاریگەریی لەسەر تامی خواردنەوە دەكات، هەروەها چەند زیاتر بمێنێتەوە، تامی و تاڵی زیاتر دەبێ و ماددەی كافایینیش تەشەنە و دزە دەكات.

ئەو خانمە شارەزاییە، ڕێنوێنیی چایخۆرەوان دەكات، لایەنی تامی چای، لە لایەن و دەرهاویشتەی تەندروستی بە دوور بگرن و كیسی چای زیاتر لە 5 خولەك لە نێو كوپەكەدا مەهێڵنەوە.

ئەو  شارەزایە دواجار ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەو كارە وابەستەی حەز و خولیای چایخۆرەوەیە، بەو پێیەی هەندێ كەس پێیان خۆشە تامی سووك بێت و بەشێكیان پێیان خۆشە تامی قورس و ڕەشتر بێت.

سەرچاوە/ عەجیب نێت



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د