" پاڵپشتی ئەو كەسانە دەكەم كاری جیاواز دەكەن"

:: PM:09:14:22/05/2017 ‌
هەرچەندە ئەستێرەكانی ریزی یەكەم لە جیهانی سینەمادا، نچار نین كە كاری زۆر بكەن، بەڵام نیكۆڵ كیدمان زۆر سەرقاڵە و پێش فێستیڤاڵی كان، بەشداریی لە سێ فیلمی سینەمایی و درامانی تەلەڤزیۆنی كردووە، كە لە فێستیڤاڵەكەدا نماییش دەكرێت.

دوای نماییشكردنی فیلیمی (زە كیلینج ئۆڤ ئە ساكرید دیێر) كە یەكێكە لە فیلمە ركەبەرەكان، كیدمان وتی: ناچاری كاری زۆر نیم، بە هۆی سۆزی بەتین و خۆشەویستیمەوە بۆ كارەكە كار دەكەم، چونكە ئەمە رێیەكە لە دەروونمەوە پێیدا دەڕۆم.

هەروەها لەو فێستیڤاڵە جیهانییە خاوەن مێژووەدا، كیدمان بەشداریی فیلمێكی ئەندێشەی زانستی بە ناوی (هاو تۆ توك جیرلز ئەت بارتیز) كردووە، بەدەر لەوە پشكداری لە زنجیرە درامای (تۆب ئۆڤ زە لیك)ـدا كردووە، كە جین كابیۆن كاری دەرهێنانی بۆ كردووە، بەشداری لە فیلیمی زە بیگۆیلدی دەرهێنەر سۆفیا كۆبۆلادا كردووە.

ئەو پێی وایە كە ئەو پڕۆژانە دووبارە و بەرچاوخراون نین.

ئاماژەی بەوەش كردووە كە دەیەوێت پاڵپشتی ئەو كەسانە بكات كە دەیانەوێت كاری جیاواز و نەكراو ئەزموون بكەن، یان شێوازێكی دەگەمە بۆ دروستكردن و وەبەرهێنانی فیلم بگرنە بەر.

سەرچاوە/ رۆیتەرز 



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د