له یه‌كه‌ى كارگێرى شارۆكه‌ى چۆمان خه‌ڵاتى رێزلێنان درا به ژماره‌یه‌ك له حه‌یران بێژ و هونه‌رمه‌ندانى ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى ئایار/ مایۆ، ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى شارۆكه‌ى چۆمان به"وشه"ى راگه‌یاند، له دیوانی قایمقامییه‌ت به ئاماده‌بوونی به‌شی ڕۆشنبیری چۆمان و كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رێتی و فه‌رمانگه‌ی تر، له به‌رامبه‌ر ماندووبوون و ئه‌ركی زۆریان، ڕێزلێنانێك پێشكه‌ش به حه‌یران بێژ و هونه‌رمه‌ندانى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى كرا.
زیاتر گوتى، ئه‌و حه‌یران بێژ هونه‌رمه‌ندانه‌ى ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتى رێز ڵینانمان پێ به‌خشین ساڵانێكه خزمه‌ت به هونه‌ر و كولتوورى ره‌سه‌نایه‌تى باڵه‌كایه‌تى ده‌كه‌ن.
چۆمان/ موڕشید برادۆستى