مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت

:: PM:09:40:22/05/2017 ‌
دابه‌شكردنى مووچه‌ مانگى ئادارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ى مووچه‌ى به‌شێكى ترى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوه‌، ڕۆژی سێشه‌م به‌رواری 23/5/2017، مووچه‌ی مانگی  ئادارى ی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تا كۆتاى مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم