پزیشكێكی پسپۆر هۆشداری بەو كەسانە دەدات كە پاڵەپەستۆی خوێنیان هەیە و رای دەگەیەنێت، پێویست هەندێك خواردن لەمانگی ڕەمەزاندا نەخۆن، چونكە ڕێژەیەكی زۆری كۆلسترۆڵی تیادایە و دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی ئایار/ مایۆ، زانا عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی هەناو، لەبارەی هۆكارەكانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن لە مانگی ڕەمەزاندا چەند ڕێنماییەك بۆ هاووڵاتیان دەخاتە روو و دەڵێت، پارشێوان هێلەكە نەخۆن باشە، چونكە زەردێنەی هێلكە ریژەیەكی زۆر پرۆتینی تێدایە و سوودێكی زۆری هەیە، بەڵام لەهەمان كاتدا زیانێكی زۆری هەیە بۆ لەش،لەبەر ئەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ تیایدا بەرزە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، خواردنی خێرا كە بریتیە لە فینگەر یان پیتزا و هەمبەرگر و مریشكی سورەوەكراو و خواردنە پڕ چەوریەكان، لە پارشێوان زۆر خراپە لەهەمان كاتدا مرۆڤ تووشی تێنوێتی دەكات ،بەهۆی زۆری ڕێژەی بەهارات و بیبەر لەناویدا.
"چەرەزات یەكێكە لەو پێكهاتە بەسوودانە ئەگەر بە بڕێكی كەم بخورێت، جگە لە بادام و بوندوق و گوێز كە زۆر بەسوودن و زیانیان نیە، رێژەی كۆلیسترۆڵ یەكسان دەكەنەوە و توانایەكی باش لە ژیانی ڕۆژانەی کەسەکەدا دروست دەكەن.
لەمانگی رەمەزان هاووڵاتیان تووشی بێتاقەتی زۆر دەبن، بەتایبەت لەو ساڵانەی رەمەزان دەكەوێتە ناو وەزری هاوین زۆرێك لەم كەسانە ڕێژەی كۆلسترۆلیان بەرز دەبێتەوە.