له هه‌فته‌ی 39ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات كه كۆرپه‌ڵه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رچوون له منداڵدان، منداڵدانت زیاتر په‌ستان ده‌خاته سه‌ر میزڵدانت و به‌مه‌ش زیاتر هه‌ست به میزكردن ده‌كه‌ی، له‌وانه‌یه هه‌ر 3 – 4 خولهك جارێك بچیت بۆ میزكردن
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 39ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه ئه‌و مووه‌ی كه باسمان كرد (له هه‌فته‌ی 15 كه هه‌موو له‌شی داده‌پۆشی) له‌م هه‌فته‌یه‌دا نامینێت، كۆرپه‌له خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رچوون له منداڵدان.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سییه‌كان پێ ده‌گه‌ن، كۆرپه‌ڵه ناتوانێت بجووڵێت له‌ناو منداڵدان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كێشی كۆرپه‌ڵه نزیكه‌ی 3.25 كیلۆگرام ده‌بێت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، هه‌ر كه كۆرپه‌ڵه دێته خواره‌وه بۆ ناو حه‌وزت، وا هه‌ست ده‌كه‌ی كه ته‌وازن له ده‌ست ده‌ده‌ی، لێره‌دا منداڵدان په‌ستان ناخاته سه‌ر، به‌مه‌ش به ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت نامێنێ، به‌ڵام منداڵدانت زیاتر په‌ستان ده‌خاته سه‌ر میزڵدانت به‌مه‌ش زیاتر هه‌ست به میزكردن ده‌كه‌ی، له‌وانه‌یه هه‌ر 3 – 4 خولهك جارێك بچیت بۆ میزكردن.