له گوندێكی سنووری شارۆكه‌ی سه‌یدسادق مانگایه‌ك دوای ئه‌وه‌ی گوێره‌كه‌یه‌كی ده‌بێ، هه‌مووان تووشی شۆك ده‌كات، چونكه گۆلكه‌كه دوو سه‌ر و سێ گوێچكه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه و تا ئێسته حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه له ناوچه ڕووینه‌داوه.
بێستون ئه‌بوبه‌كر پزیشكی ڤێتێرنه‌ری له هۆبه‌ی ڤێتێرنه‌ری شارۆكه‌ی سه‌یدسادق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه ئاگه‌داركراینه‌وه له بوونی حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه و دواتر مانگاكه‌مان هێنایه هۆبه‌كه‌مان، دوای پشكنین بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌رچه‌ند حاڵه‌ته‌كه‌ی نائاساییه، به‌ڵام ته‌ندروستی كێشه‌ی نییه، بۆیه بڕیارم دا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌م، به‌ڵام گوێره‌كه‌كه گیانی ده‌رچوو.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، ئه‌و حاڵه‌تانه به‌هۆكاری بۆماوه‌یی دروست ده‌بن، به‌هۆی تێكچوونی جیناتی مانگه‌كه‌وه ڕوو ده‌دا، به‌ڵام له‌م سنووره تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی تری له‌مشێوه‌یه تۆمار نه‌كراوه.
حاجی ره‌حمان توته‌قاجی خاوه‌نی گوێره‌كه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی مانگاكه‌مان دووگیان بوو و نزیكبووه‌وه له زاین، هه‌ستم به شتێكی نامۆ ده‌كرد كه ته‌واو نائاسایی بوو، چونكه ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵه‌مان له ئاژه‌ڵداری هه‌یه، دواتر بردمان بۆ هۆبه‌ی ڤێتێرنه‌ری و دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ركه‌وت، گوێره‌كه‌كه دوو سه‌ر و سێ گوێچكه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی، مانگاكه كوردییه و پێشتر هه‌موو ساڵێك گوێره‌كه‌ی هێناوه‌ته دنیاوه و هیچ كێشه‌ی نه‌بووه و گوێره‌كه‌كانیش زۆر ئاسایی و بێ كێشه بوون.
سه‌یدسادق/ شه‌فیق بانیشاری.