به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ندێك تۆز و خۆڵ ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه تۆز و خۆڵ ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی كه‌م، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و تۆز و خۆڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله و نزمترین پله‌ش 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ، تێبینی ده‌كرێ خێرایی با زیاد ببێ و له هه‌ندێ ناوچه بگاته سه‌رووی 25 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنشجه‌م كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له ئاسمانی كوردستان ده‌كشێته‌وه و به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ڕوو له كوردستان ده‌كات، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 35 پله و نزمترین پله‌ش 18 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.