یه‌كه‌م پاڵه‌وانی زنجیره فیلمه‌كانی سیخوڕی به‌ریتانی "جێمس بۆند" له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خانه‌واده‌ی ڕۆجه‌ر مۆر ئه‌كته‌ری ناسراوی به‌ریتانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ڕایان گه‌یاند كه ناوبراو دوێنێ سێشه‌م كۆچی دوایی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند.
ڕۆجه‌ر یه‌كه‌م پاڵه‌وانی زنجیره فیلمی "جێمس بۆند" بوو كه به سیخوڕی ژماره 007 ناسراو بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌وه فیلمه‌كه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد و به‌رده‌وام تا ئێسته به‌شی نوێی لێ دروست ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره له سویسرا له ته‌مه‌نی 89 ساڵی كۆچی دوایی كردووه، له 14ی ئۆكتۆبه‌ری 1927 له دایك بووه، به‌ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌بوو تووشی بووبوو، بۆیه به خێرایی نه‌خۆشییه‌كه كاری لێ كرد و كۆچی دوایی كرد.
ڕۆجه‌ر مۆر تاكه ئه‌كته‌ره كه 12 به‌شی جێمس بۆند پاڵه‌وان بووه، ئه‌كته‌ره‌كانی تر هه‌ریه‌ك سێ یان چوار جار ئه‌و ڕۆڵه‌یان بینیوه، بۆیه كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویستی هه‌بوو له دنیادا.