ئەم وڵاتە لە 2100 نوقمی ژێر ئاو دەبێت

:: PM:12:20:24/05/2017 ‌

ڕۆژنامەی "سیدنی مۆرنینگ هیرالد"ی ئوسترالی ئاشكرای كرد، داتا و زانیارییە نوێكانی تایبەت بە گۆڕانكاری لە كەشوهەوا و ژینگەی زەوی دەریان خستووە، زەوی لەژێر هەڕەشەی گەورەدایە و ئاستی ئاوی دەریا و زەریاكان زیاتر بەرز دەبنەوە و ناوچەیەكی زۆری گۆی زەوی دەكەونە ژێر ئاو و لە نێویاندا وڵاتی ئوسترالیا بەتەواوی دەكەوێتە ژێر زەریاوە.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، شاخە بەفرینەكانی ئەنتاركتیكا و گرینلاند بەخێرایی دەتوێنەوە و خێراترە لەوەی زانایان پێشبینییان كردبوو، ئەمەش وا دەكات ئاستی ئاوی دەریا و زەریاكان بەرزتر ببنەوە.

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زەریاكان و گۆی زەوی ئەمەریكا ئەنجام دراوە و تێیدا هاتووە، ئاستی ئاوی زەریاكان تا ساڵی 2100 بە ڕێژەی 2.7 مەتر بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر پێشبینی كرابوو تا ئەو كاتە تەنیا مەترێك ئاو بەرز دەبێتەوە.

هاوكات زانایان و دامەزراوەكانی ئەو بوارە پێشبینی دەكەن كە مەترسی گەورە لەسەر ئوسترالیا دروست دەبێ و لە 2100 بە تەواوی فڕۆكەخانەكانی سیدنی و بەریزبن و هۆبارت و شارەكانی تریش دەكەونە ژێر ئاوەوە، هاوكات بەندەری سركیولاركوای و وینتۆرس پارك و ملبۆرن و ستكلیدا و دۆكلاند، پاركەكانی رۆیال بۆتانیك و وولومۆلۆ و زۆربای بە تەواوی ژێر ئاو دەكەون.






وشە - باز ئه‌حمه‌د