ئه‌و گرێبهندانهی به‌رگی كابهی پیرۆز ده‌پارێزێ، پێشتر له زیو دروست كرابوو، له پڕۆژه‌یه‌كی نوێ‌دا كران به زێڕ.
لیژنه‌ی گشتیی كاروباری هه‌ردوو مزگه‌وتی پیرۆزی مه‌ككه و مه‌دینه ڕای گه‌یاند، گرێبهندهكانی به‌رگی كابهی پیرۆز له مزگه‌وتی مه‌ككه ده‌پارێزێ، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له زیوی ڕوخامی شازروان دروست ده‌كران، كراون به زێڕ.
وه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و گرێبه‌ندانه 57 دانه‌یه و له هه‌موو لاكانه‌وه به‌رگی كابهی پیرۆز گرێ ده‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 15 دانه‌ی تریش زێڕپۆش كراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ئه‌مانه زیانیان به‌ركه‌وت، به په‌له جێیان بگیرێته‌وه.
به‌رگی كابهی پیرۆز، ساڵانه له كاتی حه‌جدا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، له ئاوریشم دروست ده‌كرێ و نووسین و نهخشاندنهكانی له‌سه‌ریه‌تی، له زێڕ و زیو دروست ده‌كرێن. ساڵانه به‌رگه كۆنه‌كه له‌لایه‌ن پاشای سعوودیه و میری شاری مه‌ككه ده‌به‌خشرێنه میوانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته.
جگه له‌م زێڕپۆشكردنه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌وه‌ته‌ی شا سه‌لمان بووه به پاشای سعوودیه، پڕۆژه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی مه‌ككه‌ی دامه‌زراندووه كه گهورهیییهكهی ده‌كاته دوو هێنده‌ی ته‌واوی شاری مه‌ككه له سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام و جێگه‌ی زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س ده‌بێته‌وه.