حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد و بڕیاری دا، پاره‌ى مانگێكى تر‌ى هاندان و ئێشكگرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خه‌رج بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى ئایار/ مایۆ، د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا راى گه‌یاند، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی گرنگ درا بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی.
لاى خۆشیه‌وه د. خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وردهكاریى بڕیاره‌كانى بۆ "وشه" راگه‌یاند و گوتى، به‌پێى بڕیاره‌كانى حكوومه‌ت، پاره‌ى مانگێكی تر‌ى هاندان و ئێشكگری بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خه‌رج ده‌كرێت.
هاوكات به‌پێى قسه‌كانى ناوبراو، بڕیار دراوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی 30%ى داهاتی ته‌ندروستی بۆ گه‌شه‌پێدانی نه‌خۆش له مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێدانی 15%ی هاندان بۆ كارمه‌ندانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 60%ی داهات بۆ سه‌نته‌ره‌كانی هه‌رس و جگه‌ر .
به‌پێى بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ره‌زامه‌ندى پیشان دراوه له‌سه‌ر پێدانی زیاتر 30%ی پاره‌ی به‌شه ده‌رمانی مانگانه به‌شێوه‌ی كاش بۆ دابه‌زاندنی نرخی ده‌رمان.