توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات، خواردنی شوكوڵاته به‌و مه‌رجه‌ی زۆر نه‌بێ، جۆرێكی مه‌ترسیداری شڵه‌ژانی ترپه‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
جارێك تا سێ جار ئه‌گه‌ر مانگانه شوكوڵاته بخۆی، مه‌ترسیی شڵه‌ژانی ترپه‌ی دڵ كه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه كوشنده‌كان، كه‌م ده‌كاته‌وه، وه‌ك توێژه‌رانی ئه‌و ڕاپۆرته ئاماژه‌یان پێ كردووه.
ئیلیزابێس مۆستۆفسكی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی توێژه‌ران كه مامۆستایه له كۆلێژی ته‌ندروستیی گشتی له زانكۆی هارڤارد له ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، خواردنی شوكوڵاته به شێوه‌یه‌ك كه زێده‌ڕۆیی تێدا نه‌كرێ، سوودی زۆر به دڵ ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌و جۆره دڵ له‌رزینه‌ی توێژینه‌وه‌كه باسی ده‌كات، مه‌ترسییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر گیانی تووشبووانی دروست ده‌كات، هۆكاری ئه‌وه‌ی شوكوڵاته ده‌بێته چاره‌سه‌ر، ئه‌و ڕێژه‌ی كاكاوه‌یه كه تێیدایه، چونكه كاكاو چالاكیی دڵ باشتر ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری له پێكهاته‌كانی "فلافانول" تێدایه كه دژه هه‌وكردنه‌وه و ئۆكسانی ده‌ماره‌كانه.
دامه‌زراوه‌ی دڵی ئه‌مه‌ریكی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س ته‌نیا له وڵاته‌كه‌یان تووشی دڵ له‌رزین بوون له‌و جۆره مه‌ترسیداره‌ی توێژینه‌وه‌كه كاری له‌سه‌ر كردووه.