هانی شاكر گۆرانیبێژی ناوداری میسڕی له دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی سووكایه‌تی پێكردنی ئاراسته كرابوو، به بڕیاری دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئه‌مڕۆ ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پشت ڕاست كرده‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده تۆمه‌تی سوكایه‌تی و جنێودانی خرابووه پاڵ كه دژ به گرووپی میوزیكی میتاڵیز گوایه ئه‌نجامی دابێت.
هانی شاكر پارساڵ ڕێگه‌ی به‌و گرووپه‌وه نه‌دابوو ئاهه‌نگ بگێڕێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی میسڕییه‌كاندا ناگونجێت.
له میدیاكانی میسڕدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه كه میسڕی و ئه‌مریكی و قه‌ته‌ڕی و بهحرێنین، له‌سه‌ر جله‌كانیان هێمای ماسۆنیه‌ت به‌كاردێنن و مێك ئه‌پێكی سه‌یر ده‌كه‌ن.
ئه‌و گۆرانیبێژه پێشتر سه‌رۆكی سه‌ندیكای پیشه میوزیكییه‌كان بووه، به‌ڵام له‌مساڵدا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و ئێسته درێژه به هونه‌ره‌كه‌ی ده‌دات.