كۆمپانیاكانی SeaBin" " تایبه‌ت به درووستكردنی ئامێره‌كانی خاشاك و خۆڵ و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ، زبڵدانێكی ناوازه‌ی بۆ پاككردنه‌وه‌ی خۆڵی ئاوی ده‌ریاكان درووست كردووه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پهمپێكهوه كه له زبڵدانهكهدا هه‌یه.
ئه‌م په‌مپه كاری دروستكردنی شه‌پۆڵی بچووكی ئاوه و راكێشانی زبڵ و خاشاكه بۆ ناو زبڵدانه‌كه، شایه‌نی باسه ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو زبڵدانه‌كه له ژێره‌وه‌ی زبڵدانهكهدا ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌ناویدا نامێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م زبڵدانه له‌و جۆره پارچه پلاستیكییه‌كان دروست كراوه كه فڕێدراون و سه‌ر له نوێ به‌كار هێنراوه‌ته‌وه، كڕیاران دوای به‌كارهێنانی ئه‌م زبڵدانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه تا ئێسته ماسیمان له ناو زبڵدانهكهدا نه‌بینیووه و زیانی بۆ ماسی و گیانداره ئاوییه‌كان نییه.