دی خیا مەرجێك بۆ یانەی ریال مەدرید دادەنێت

:: AM:10:12:25/05/2017 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە دێڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رازیبوونی خۆی بۆ چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەربڕیوە، بەڵام بەمەرجێك.

رۆژنامەی (باڵۆن دۆڕ) بڵاوی كردەوە: دی خیا رازی بووە بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەی ریال مەدرید یاریی بكات، بەڵام بەو مەرجەی یانەكە كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی بفرۆشێ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە دی خیا ئەو مەرجەی راستەوخۆ بە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید گەیاندووە و پێیانی گوتووە تا ناڤاس نەفرۆشن روو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ناڤاس پێشتر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتبووی: یانەی ریال مەدرید جێناهێڵم تەنانەت ئەگەر یانەكە گرێبەست لەگەڵ دی خیاش بكات.

جەختیشی كردبووەوە كە ئامادەیە ركابەری لەگەڵ ئەو گۆڵپارێزە بكات بۆ ئەوەی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا یاریی بكات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م