زنجیره به‌رنامه‌كانی كامێره‌ی شاراوه‌ی ڕامز جه‌لال ئه‌كته‌ری سینه‌مایی میسڕی، ساڵ به ساڵ بیرۆكه‌ی تۆقێنه‌ریی زیاتری بۆ زیاد ده‌كرێ، ئه‌مساڵیش بڕیار وایه به ترساندنی كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ند و ناسراوی تر له مانگی ڕه‌مه‌زان په‌خشی بكات.
به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌مساڵی ڕامز به ناوی ژێر زه‌وی (تحت الارض)ـه، ته‌نیا ڤیدیۆی پرۆمۆی به‌نامه‌كه، نزیكی دوو ملیۆن بینه‌ری بۆخۆی ڕاكێشاوه.
ئه‌م به‌رنامه‌یه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه لێ گیراوه و چه‌ندان به‌رنامه‌ی له دژ كراوه، چونكه وه‌ك سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ژماری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ده‌یانه‌وێ ئه‌و شكۆیه‌ی جه‌ماوه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه‌تی بشكێنێ.
بڕیاره مانگی ڕه‌مه‌زان، له كه‌ناڵه‌كانی MBCی سعوودی پێشكه‌ش بكرێت و بۆ ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و ناسراوی خستووه‌ته داوه‌كه‌یه‌وه، له‌وانه: شارۆخان ئه‌كته‌ری ناسراوی هیندی، وائیل كهفوری گۆرانیبێژی لبنانی، نادیه جوندی ئه‌كته‌ری میسڕی و فیفی عه‌بده سه‌ماكاری میسڕێ، جگه له‌وه‌ی چه‌ندان كه‌سایه‌تی تر كه ئاماده نه‌بوون به‌رنامه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكرێ، چونكه نه‌ریته‌كه‌ی وایه، ده‌بێ خۆیان مۆڵه‌تیان بده‌نێ بۆ په‌خشكردنی و له به‌رامبه‌ردا، پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، پاره‌كه‌ش به‌پێی كه‌سایه‌تییه‌كان جیاوازه.