كۆمپانیای "كلاشینكۆف"ی ڕووسی، تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر جۆره چه‌كێكی نوێ به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام دا كه به ڕۆبۆته، واته خۆی ژیریی بڕیاردانی هه‌یه.
چه‌كه نوێیه‌كه‌ی كلاشینكۆف ناوی "سوراتنیك"ـه، وه‌ك ئه‌لێكسی كریفۆرۆچكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، دۆخێكی هاوشێوه‌ی شه‌ڕی ڕاستی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا دروست كرا و ئه‌و چه‌كه ڕۆبۆته توانی به سه‌ركه‌وتووی نیشانه‌كانی بپێكێ، ئه‌مه‌ش وای كرد سه‌رنجی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ڕووسیا ڕابكێشێتگ.
ئه‌م ڕۆبۆته له ماوه‌ی داهاتوودا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ده‌یكات به یه‌كێك له كه‌ره‌سته و چه‌كه سه‌ربازییه‌كانی خۆی، ئیتر دوای ئه‌وه وڵاته‌كه بڕیار ده‌ده‌ن ئایا ده‌یفرۆشن به وڵاتانی تر یاخوود نا.
رۆبۆته‌كه فیشه‌كی جۆری "كۆرد"ی لێ به‌ستراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای كلاشینكۆف ده‌ڵێ، له توانایدا هه‌یه چه‌ندان جۆر فیشه‌كی تری لێ ببه‌ستین.