ڤیدیۆ.. رۆناڵدینهۆ میسی و نیماری دڵخۆش كرد

:: AM:11:46:25/05/2017 ‌

سەرجەم یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەتایبەتیش لیۆنێل میسی و نیمار دا سیلڤا بە سەردانە لە ناكاوەكەی رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی و یانەكەیان بۆ نێو یاریگەی مەشق و راهێنانەكان دڵخۆش بوون.

یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لە كاتی مەشق و راهێنانەكانیان بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئەلاڤێس، پێشوازییەكی گەرمیان لە رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان كرد.

رۆناڵدینهۆ لەسەردانەكەیدا زۆرترین قسەی لەگەڵ میسی كرد سەبارەت بە ئاستی یانەكەیان لە وەرزی ئەمساڵدا و ئەو كێشانەی كە هاتە بەردەمیان، دواتریش ئەو ئەستێرەیە ماوەیەك لەگەڵ نیمار قسەی لەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بەرشەلۆنە كرد.

ئەم سەردانەی رۆناڵدینهۆ بۆ ئەوە بوو كە ورەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا بەرز بكاتەوە و هەروەها دڵدانەوەی یاریزانانی هاوڕێی بكات بەهۆی لەدەستدانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەم وەرزەدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م