خانمێكی لبنانی 100 كلیۆ لە كێشی كەم كرد و بووە شارەزای خۆراك

:: PM:12:10:25/05/2017 ‌

نەتالی بەسمە، خانمێكی قەڵەوی لوبنانی بوو، دوای ئەوەی توانیی 100 كیلۆ لە كێشی كەم بكات، ئێستە بووەتە  شارەزای خۆراكناسی.
ئەو وێنە و گۆڕانكارییە بنەڕەتییانەی بەسەر نەتالیادا هاتوون، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی گڕ داوە، بە تایبەت كە بەم دواییە خۆی پڕۆژەیەكی دەست پێ كردووە، بۆ لاوازكردن و دانانی سیستمی خۆراكی لە ژێر ناوی "ژیانت بگۆڕە لەگەڵ نەتالی"، ئەمەیش دوای كەمكردنی 100 كیلۆ لە كێشی دێت.

نەتالی سیستم و ستایلی ژیانی خۆی بە تەواوی گۆڕی، بە جۆرێك خواردنی پڕچەوری بۆ بێچەوری و تەندروست گۆڕی. هەروەها چووە نێو بواری وەرزشكردن و ئێستە رۆژانە ئەو كارە دەكات. هەروەها لە شیرنەمەنییش دوور كەوتووەتەوە و گۆڕیویەتی بۆ میوە و ریشاڵەكان.

ئێستە ئەو رووەو بواری پسپۆڕی و تایبەتمەندی لە بواری خۆركدا هەنگاوی ناوە، چونكە متمانەی بە تایبەتمەندانی ئەو بوارە نییە، ئێستە خۆی باری لاری ژیانی ئەو كەسانە راست دەكاتەوە، كە بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن و بە رێگەی دیكە چارەیان بۆ دەدۆزێتەوە، دوور لە نەشتەرگەری.

ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە دوور بن لە خواردنی گەرمۆكەی زۆر و كوشندە، هەروەها لە رۆژێكدا سێ ژەم بخورێت، لەگەڵ دوو ژەمەبچووكی سووك لە نێوانیاندا.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.







وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د