هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوردستان توانیویانه رێگه‌ى رزگاربوونى 450 خێزان بكه‌نه‌وه كه ویستوویانه له رۆژئاواى مووسڵ رزگاریان ببێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، نه‌قیب هه‌ڵگورد هه‌وار ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رای گه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویانه رێگه‌ی رزگاربوون بۆ ٤٥٠ خێزان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانى داعش له رۆژئاوای مووسڵ بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتى، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له میحوه‌ری كه‌سكێ له رۆژئاوای مووسڵ جێگیرن، رێڕه‌وی ئارامیان بۆ ٤٥٠ خێزان كرده‌وه كه له ناوچه‌كانی تمارات، جفل كۆمه زه‌رده هه‌ڵده‌هاتن.
ئاشكراى كرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه حه‌وت چه‌كداری داعشیان كووشت كه هه‌وڵیاندا رێگری بكه‌ن له هه‌ڵاتنی ئه‌و خێزانانه.
به پێى لێدوانى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه ئاژانسى
ئانادۆڵۆ بڵاوى كردۆته‌وه، خێزانه رزگاركراوه‌كان به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی سه‌هلج و، خۆراك و ئاو و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین كراوه و دوای ته‌واوبوونی وردبینی ته‌ناهى ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان جار هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ڕێگه‌ى رزگاربوونیان بۆ خێزانه‌كانى سنوورى مووسڵ ده‌كرده‌وه كه له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش هه‌ڵده‌هاتن و ئێسته له‌كه‌مپى ئاواره‌كاندا جێگیرن.