بەهۆی یاری كردن بە دەمانچە منداڵێك گیانی لە دەستدا

:: PM:05:51:25/05/2017 ‌

بەهۆی یاری كردن بە دەمانچەی باوكی منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان منداڵێكی تەمەن دووساڵان دەكوژێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی ئایار/ مایۆ، ژووری ڕاگەیاندی پۆلیسی كەركووك بە "وشە"یان ڕاگەیاند، كوڕێكی تەمەن چوار ساڵان لە ماڵەوە یاری بە دەمانچەی باوكی كردووە و لە ئەنجامدا گولەیەك لە دەمانچەكە دەردەچێت و بەر خوشكەكەی دەكەوێت كە تەمەنی دووساڵان دەبێت.

ژووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی كەركووك دەڵێت، ئەم رووداوە لە گەڕەكی شۆریجەی شارەكە بووە، ئەم منداڵەشی گولەكەی بەردەكەوێت لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس ئێستە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

یاری كردن بەچەك و تەقەمەنی لە لایەن منداڵانەوە زۆرجار كارەساتی لێدەكەوێتەوە پار ساڵ بەهۆی یاری كردن بە گولەی هاوەنێك سێ‌ منداڵ لە شاری كەركووك گیانیان لە دەستدا.





وشە - رامیار جەواد