وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان پێدراوه رێنوێنى نوێى ده‌ركرد.
به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه واژووى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌تى له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌كراوه كه دواى نوسراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره 2195 له 17ى ئایار/ مایۆ بڕیار درا كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان پێدراوه به‌پێى رێنوێنی ده‌توانن مۆڵه‌ته‌كانیان بپچڕێنن.
له نوسراوه‌كه‌دا كه رۆژى 24ى ئایار/ مایۆ، ده‌رچووه روونكراوه‌ته‌وه كه پچراندنى مۆڵه‌تى بێ مووچه به‌پێى پێویستى فه‌رمانگه‌كه ده‌بێت و به بڕیارى وه‌زیر یان سه‌رۆكى ده‌سته‌كان ده‌بێت.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و بڕیاره له 17/5/2017 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان وه‌رده‌گرت نه‌یان ده‌توانى تا ته‌واو بوونى ماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌یان بی پچڕێنن و بگه‌ڕێنه‌وه ده‌وامى فه‌رمى خۆیان.