لێکۆلەران لە سەنتەری ئێم ئای تی بۆلێکۆلینەوەی بواری پزیشکی، رۆبۆتێكیان بهناوی(INGESTIBLE ORIGAMI ROBOT) درووست كردووه کە لە ناو کپسولێکی بەفرین دایە.
لە کاتی پێویست کەسە نەخوشەکە ئەم کەپسولە بەفرینە بە شێوەی حەبی ئاسای قوت دەدات و کاتێك کەپسولەکە دەچێتە ناو گەدەی نەخۆشەکە بەفرەکە دەتوێتەوە و رۆبۆتەکە دەکرێتەوە، کاری ئەم ڕۆبۆتە هاوسهنگ كردنى ترشى گهده و تیمارکردنی برینەکانی گەدەیە.
ئەم ڕۆبۆتە بەهۆی سیستەمێکی موگناتیسی دەرەکیەوە کۆنتڕۆل دەکرێت.
لێکۆلەران پێیان وایە كة ئەم رۆبۆتە لە داهاتوودا دەبێتە هۆی نەمانی نەشتەرگەری بۆ گهده.