پێشانگه‌ى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كرایه‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی رووه‌كناسانی كوردستان سێیه‌مین پێشانگه‌ی گیا ده‌رمان و به‌رهه‌خۆماڵییه‌كانی كرده‌وه.
لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووه‌كناسانی كوردستان سێیه‌مین پێشانگه‌ی گیا ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌خۆماڵییه‌كانی كرده‌وه كه چه‌ندین جۆری ده‌رمانی سروشتی و گژ و گیایی كورده‌واری له‌خۆگرتبوو.
قه‌یوم عه‌بدولكه‌ریم سه‌رۆكی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووه‌كناسانی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، ئامانجیان له‌و پێشانگه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مى خۆماڵى كوردى پیشان بده‌ن و هاووڵاتیان زانیاریان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت.
زیاتر گوتى، به‌شێك له‌و ده‌رمان و گیا كورده‌واریانه له ئێسته‌دا و له رابردوو بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى به‌كارهاتوون.
سلێمانى/ ڕێباز و تریفه
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم