به‌هۆى بۆردومانى توركیا و باره‌گه‌كانى په‌كه‌كه جووتیارانى ده‌ڤه‌رى برادۆست مه‌ترسیان له‌سه‌ره
ساڵانه له وه‌رزی به‌هاردا ره‌وه‌ند و كۆچه‌ری و جووتیاره‌كانی شارۆكه‌ى سۆران و ئه‌و ده‌ڤه‌ره به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له ئاو و هه‌وا و گژ و گیای كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست روو له كوێستانه‌كانی سنووره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵه‌كانی تر به‌هۆی بۆردومانى فرۆكه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی په‌كه‌كه و نائارامی سنووره‌كان، ره‌وه‌ند و كۆچه‌ریه‌كان به ترسه‌وه سه‌ردانی كوێستانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ن.
خدر عه‌بدوڵڕه‌حمان هاووڵاتییه‌كی شاره‌دێی هه‌ریرى سه‌ر به شارۆكه‌ی شه‌قڵاوه‌یه و خاوه‌نى زیاد له 200 سه‌ر مه‌ڕه به مه‌به‌ستی كاری مه‌ڕداری رووی له ده‌ڤه‌ری برادۆست كردووه به"وشه"ى راگه‌یاند، له ساڵانی رابردوو وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه زۆربه‌ی كۆچه‌ری و ره‌وه‌نده‌كان بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵه‌كامان له وه‌رزی به‌هار تا پایز روو له كوێستانه‌كانی سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران و برادۆست ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به ترسه‌وه مه‌ڕ و ماڵاتمان ده‌به‌ینه كوێستانه‌كان.
زیاتر گوتى، ناچارین مه‌ڕ و بزن و ئاژه‌ڵه‌كانمان له گه‌رمیانه‌وه ببینه كوێستانه‌كان، چونكه له سنووری ئێمه كه شاره‌دێی هه‌ریره له‌و وه‌رزه‌دا هیچ ئالیك و گژ و گیایه‌ك نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ى دا، ئه‌م ده‌ڤه‌ره خاوه‌ن چه‌ندین كوێستانه له ناوچه سنووریه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی نائارمی و تۆپباران و بۆردومانه‌كانى توركیا بۆسه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانى په‌كه‌كه ساڵانه زیانێكی زۆری ماددی و گیانیمان به‌رده‌كه‌وێت و به ترسه‌وه روو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ین.
هاوكات ره‌حمان مه‌جید هاووڵاتییه‌كی تری خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵاته و به"وشه"ى راگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بۆردومان و ئه‌و تۆپبارانه‌ی له ناوچه سنووریه‌كان و كوێستانه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كرێ بدۆزێته‌وه.
لاى خۆشیه‌وه كرمانج عزه‌ت قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران به"وشه"ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان په‌كه‌كه و توركیا هه‌یه باروودۆخێكى ئاڵۆزی له ناوچه سنووریه‌كان به تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری برادۆست دروستكردووه و به‌و هۆیه‌وه ره‌وه‌ند و كۆچه‌ریه‌كان و جووتیارانیش كه‌متر به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، لاى پێوه‌ندیدارمان له زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كان و ترس و دڵه‌راوكێی خه‌ڵك ئاگه‌دار كردۆته‌وه و داوامان كردووه ئه‌و بۆردومانه و تۆپبارانه‌ی له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان هه‌یه به زووی رابگیرێت.
شاره‌دێی سیده‌كان ساڵی 1932 بووه‌ته شاره‌دێ له رووی كارگێڕیه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانه، سیده‌كان به دووری 144 كم له به‌شی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، تا پێش ساڵی 1996 به فه‌رمی هه‌ر به شاره‌دێی برادۆست ده‌ناسرا.
برادۆست خاوه‌ن چه‌ندین كوێستانی دڵڕفێنه و خه‌ڵكی پیشه‌دار له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و هه‌نگ و مه‌ڕداری روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و كه‌وتۆته سێگۆشه‌ی سه‌ر سنووری نێوان وڵاتانی توركیا و ئێران، خاوه‌نی 250 گونده و نزیكه‌ی 100 گوندی به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم