به‌رگرى شارستانى سۆران داواكارى هه‌یه
به‌رێوه‌به‌رێتى به‌رگری شارستانی شارۆكه‌ى سۆران به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه و حاڵه‌تی فریاكه‌وتن داوای دابین كردنی هێلیكۆپته‌رێك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، عه‌مید عیماد رێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به" وشه "ی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌رفراوانی ده‌ڤه‌ری سۆران و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای ده‌ڤه‌ره‌كه كه وای كردوزه له كات و ساتی رووداوه‌كان به تایبه‌ت ئاگر كه‌وتنه‌وه نه‌توانین به ئاسانی كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، بۆیه داواى دابین كردنى هێلیكۆپته‌رێك ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتى، ساڵی رابردوو له چیای برادۆست و چه‌ند چیاییه‌كی تری ده‌ڤه‌ری سۆران به‌هۆكاری جیا جیا رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه دروست بوو، به‌ڵام به‌هۆی زه‌حمه‌تی ناوچه‌كه و نه‌بوونی رێگه‌ی هاتوچۆ وای كرد رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه بسووتێ.
ئاماژه‌ى دا، دابین كردنی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری هیلیكۆپته‌ر بۆ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگر و رزگاركردنی هاووڵاتییان له حاڵه‌تی گیر خواردن و حاڵه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن بۆ به‌رگری شارستانی سۆران پێویسته، چونكه سنوورێكی زۆر فراوانی هه‌یه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌رێوه‌به‌رێتى به‌رگری شارستانی سۆران سه‌رپه‌رشتی هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر، رواندز ده‌كات.
سۆران – موڕشید برادۆستی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم