سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات كه سوپای سووریا، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نوێ بردووه‌ته بنكه‌ی "شه‌عیرات" له شاری حمس، كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره حكوومه‌تی سووریا هه‌نگاوی له‌و جۆره بنێ، له‌وه‌ته‌ی تۆماهۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ دراوه.
ئاماژه به‌وه دراوه، هێزه ئاسمانییه‌كانی سووریا، فڕۆكه‌ی سیخۆی 55 و میگ 23ی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دانه‌وه، چونكه هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه، ته‌نیا 20%ی به ته‌واوی وێران كردووه.
مانگی ئه‌پریلی ڕابردوو، له شاری "ئه‌دلیب" باكوری سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ڕژێمی ئه‌سه‌د هێرشێكی ئاسمانییان له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌عیراوه‌ته‌ه‌وه به گازی ژه‌هراوی ئه‌نجام دا كه بۆ سه‌ر شارۆكه‌ی "خان شێخۆن" بوو، له ئه‌نجامدا، سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی و 80 كه‌سیش ڕاسته‌وخۆ مردن.
سوپای ئه‌سه‌د تا ئێسته سێ جار به‌كاری هێناوه. یه‌كه‌م جار له 21ی ئاب/ ئۆگستسی 2013 له شاری "غوته" به‌كاری هێنا و بووه هۆی كوشتنی زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌س، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان خنه‌وپنه‌ی لێ كرا، ئه‌گه‌رچی "جۆن كێری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا گوتی ئێمه دڵنیاین له به‌كارهێنانی ئه‌و گازه.
جاری دووه‌میش له دووی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 بۆ سه‌ر شاری حه‌مدانییه به‌كاری هێنا. جاری سێیه‌میش ئه‌مه‌ی شاری "خان شێخۆن" بوو.