به‌رپرسان له ده‌زگه‌ی دژه‌تیرۆری بریتانی بڵاویان كرده‌وه، "سه‌لمان عوبێدی" پێش ئه‌وه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر ئه‌نجام بدات، پێوه‌ندی به دایكی و براكه‌ی كردووه.
ڕۆژنامه‌كانی بریتانیا بڵاویان كرده‌وه، جێبه‌جێكاری هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر، 15 خوله‌ك به‌ر له‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ئه‌نجام بدات، پێوه‌ندی به دایك و براكه‌ی كردووه، به دایكی گوتووه، لێم خۆش به، داوای لێبوردن ده‌كه‌ن.
باوكی سه‌لمان له لیبیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێ له كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی، ده‌زگیر كرا، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیشانی نادات كه ئایا ئه‌و ده‌ستی تێدا هه‌بووه یان نا.
به‌ره‌به‌یانی شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌می ڕابردوو، له یاریگه‌ی مانچسته‌ر ئه‌رینا له شاری مانچسته‌ر، له‌دوای كۆتاهاتنی ئاهه‌نگی گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكی، دوو ته‌قینه‌وه روویان دا و له ئاكامدا نزیكی 80 قوربانی لێ كه‌وته‌وه و 22یان گیانی له‌ده‌ست دا، دواتر پۆلیسی بریتانیا گوتی، كه‌سێك به ناوی سه‌لمان عوبێدی كه له‌دایكبووی ساڵی 1994ـه و دایك و باوكی لیبین، كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
پێشتر دایك و باوكی كوڕه‌كه شكاتیان لای پۆلیس كردبوو، هۆشداریی ئه‌وه‌یان دابوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كاری مه‌ترسیدار ئه‌نجام بدات، به‌ڵام وه‌ك پێویست به‌ته‌نگ داواكه‌وه نه‌چوون.