ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری جاكرتا پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا، ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه.
ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شاری جاكرتا بووه هۆی كوشتنی سێ پۆلیس و برینداربوونی زیاتر له 12 كه‌س و پۆلیسی وڵاته‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد له‌وانه‌یه هێرشێكی تیرۆریستی بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه "ئه‌عماق" لاپه‌ڕه‌ی زمانحاڵی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن یه‌كێك له موجاهیده‌كانی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
گوته‌بێژێك به ناوی پۆلیسی ئه‌نده‌نووسیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه دوو كه‌س گومانیان لێ ده‌كرێ خوكوژهكان بن، ئاششكرا بووه، به‌ڵام پۆلیسی وڵاته‌كه خۆیان به‌خشیوه و نه‌یانهێشتووه به ته‌واوی كاره‌كه ئه‌نجام بدات.