به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و تۆزێكی سووك، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌ش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و بوونی تۆزێكی سووك، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌ش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.