رۆنی دوا بڕیاری لەسەر مانچستەر یونایتد داوە

:: PM:01:03:27/05/2017 ‌

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە واین رۆنی كاپتن و ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاری كۆتای لەبارەی مانەوە و جێهێشتنی یانەكەی داوە.

رۆژنامەی (میرۆر) بڵاوی كردەوە: رۆنی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ریزی یانەی مانچستەر یونایتد جێدێڵی و روو لە خولی تۆپی پێی چین دەكات.

ماوەیەكە رۆژنامە وەرزشییەكانی جیهان دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە ئەو گۆڵكارە مێژووییەی یانەی مانچستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی ئەمساڵ كۆتایی بە ژیانی وەرزشی لە خولی نایابی ئینگلیزی دێنێ و روو لە خولێكی تری جیهان دەكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە رۆنی بڕیاری یەكجاری داوە و لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا روو لە خولی تۆپی پێی چین دەكات.

جێی باسە رۆنی ئەمساڵ لەسەر دەستی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی لە بەشێكی زۆری یارییەكاندا شوێنی یاریكردنی لە پێكهاتەی سەرەكی لەدەستدابوو بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریكردنیەوە، هاروەها لە پارساڵیشەوە هیچ یارییەكی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا ئەنجام نەداوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م