كێ لە بەغدا شوێنی خەسرۆ گۆران پڕ دەكاتەوە

:: PM:01:11:27/05/2017 ‌

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بەپێی یاسا  فەرزندە زێباری  شوێنی  خەسرۆ گۆران  لە پەرلەمان پڕ دەكاتەوە، بۆیە چاوەرێی كۆمیسیۆن دەكەین بۆ ئەوەی داوامان لێ بكات كاندید پێشكەش بكەین و دواتریش لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت.

 عەرەفات كەرەم سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە"وشە"ی راگەیاند، دەست لەكاركێشانەوەی  خەسرۆ گۆران پەسەند كراوە و پەرلەمان داوای لە كۆمیسیۆن كردووە بەپێی یاسا كاندیدێكی دیاری بكات بۆ شوێنی ئەو كە كەسێك دەبێت لە سنووری پارێزگای دھۆك، بۆیە بەپێی یاسا فەرزندە زێباری  شوێنی خەسرۆ گۆران دەگرێتەوە.

هەروەها گوتی، زۆرێك لە لایەنەكان ئەو كەسەی كە موستەحەقە كەسێكی تر لە شوێنی ئەو دادەنێن، بەڵام ئێمە ئەو كارە ناكەین و چ كانیدێك مافی خۆیەتی ئەوە دیاری دەكەین و لە سنووری پارێزگای دھۆكیش بەپێی یاسا فەرزەندە زێباری شوێنی گۆران دەگرێتەوە.

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگەی ھەڵبژاردنی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش لەبارەی ھۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی رای گەیاندبوو، دەمەوێت خۆم بۆ كاری حزبی تەرخان بكەم، بۆیە دەستم لەكار كێشاوەتەوە وھیچ ھۆكارێكی تر بوونی نییە.

لە دانیشتنی پێنجشەمی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خەسرۆ گۆرانی پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا پەسەند كرد، بڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتوودا كەسێكی تر لە شوێنی ئەو لە لیستی پارتی دەستبەكار ببێت و لە پەرلەمان متمانەی پێ بدرێت.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم.





وشە - باز ئه‌حمه‌د