ڤیراتی بیر لە پەیوەندیكردنی یانەی بەرشەلۆنە دەكاتەوە

:: PM:01:41:27/05/2017 ‌

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: ماركۆ ڤیراتی ئەستێرەی ئیتاڵی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو گەشتێك بۆ دوورگەی ئیپیزای ئیسپانی ئەنجام بدات و لەوێ بیر لە وێستگەی داهاتووی بكاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامە فڕەنسییەكان جەختیان كردبووەوە كە ڤیراتی بۆ وەرزی داهاتوو هەر لە یانەی پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە، بەڵام رۆژنامە كەتەلۆنییەكە جەختی كردەوە كە یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی دەستەوارەیەكی پێشكەش بە یانە فڕەنسییەكە كردووە بە مەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ ڤیراتی.

ڤیراتی بەم دواییە لە كاتی خوانێكی یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان بەڵێنی پێدابوون كە وەرزی داهاتووش لەگەڵیان بمێنێتەوە، بەڵام رەنگە یاریكردن لەتەك لیۆنێل میسی و هەلی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پەشیمانی بكاتەوە و دواجار لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا روو لە یانەی بەرشەلۆنە بكات.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ڤیراتی خولی فڕەنسا جێبێڵێ، بژاردەی یەكەم و خەونی منداڵی یاریكردنە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەلایەن زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپاوە داواكاری ئاراستەكرابوو لەوانەش یانەكانی ریال مەدرید و بایرن میونشن و مانچستەر یونایتدەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م