لە رەمەزاندا ئەمانە بخۆ وا دەكات تینووت نەبێت

:: PM:04:12:27/05/2017 ‌

پزیشكێك لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە مانگی رەمەزاندا بەدەست تینوویەتی دەناڵێن، ڕێنوێنی دەدات و ئاشكرای دەكات چەند خواردن و خواردنەوەیەك هەیە بخۆیت، تینووت نابێت و باشتر دەتوانی كۆنترۆڵی خۆت بكەیت.

ئەمڕۆ شەموو 27ی ئایار/ مایۆ، زانا عەبدوڵا پزیشكی هاناو لەبارەی تینوویەتی هاووڵاتییان لە مانگی رەمەزان لە ڕێی "وشە" چەند ڕێنوێنییەكەی بۆ هاووڵاتییان بڵاو دەكاتەوە.

لە ڕێنوێنییەكان هاتووە، پێویستە پارشێوان بەهیچ شێوەیەك شتی سوێر و ترش نەخۆیت، چونكە دەبێتە هۆی تینوویەتی لە ڕۆژدا، هەروەها شیرینی و چاو قاوە تابكرێت كەمی بكەیتەوە ئەمەش بەمانای نەخواردن نایەت، بەڵكو پێویستە كەم بیخۆیت.

ئەم پزیشكە دەڵێت، خواردنی بڕی یەك لیتر ئاو بەر لە نووستن و زۆر پێویستە و خواردنی شووتی لە پارشێوان لەگەڵ مۆز زۆر پێویستە چونكە ڕێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە دواتر گەدە سوودی لێ وەردەگرێت لە ڕۆژدا و وادەكات تینووت نەبێت.




وشە - رامیار جەواد