دەوڵەمەندترین یاریزانەكانی دنیا بناسە

:: PM:04:17:27/05/2017 ‌

گۆڤاری ئەمەریكی فۆربیس لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی تۆپی پێی بڵاو كردەوە و هەریەك لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیونێل مێسی بەرازیلی لە سەرەوەی لیستەكە ناویان هاتووە.

بەگوێرەی ئەو گۆڤارە رۆناڵدۆ لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستە، ٩٣ ملیۆن دۆلار چووەتە نێو هەژماری بانكییەكەیەوە. ئەو لە ریال مەدرید ٥٨ ملیۆن دۆلار و بڕە پارەكەی تری لە گرێبەستەكانی رێكلام دەست كەوتووە.

كەسی دووەمی ئەو لیستە لیونێل میسییە كە بە ئەستێرەی بەرشەلۆنە و تیپی نیشتمانیی ئەرجەنتین هەژمار دەكرێت. ئەو لە هەمان ماوەدا داهاتەكەی گەیشتووەتە ٨٠ ملیۆن دۆلار كە ٥٠ ملیۆن دۆلاری لە گرێبەستی یاریكردن و ئەوەی تری لە رێكلام بووە.

نیمار یاریزانێكی تری بەرازیلی بە ٣٧ ملیۆن دۆلار كەسی سێیەم و گارز بیل بە ٣٤ ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم دێن. ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی سویدی مانچستەر یونایتد بە ٣٢ ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمی ئەو لیستەدا ناوی هاتووە.





وشە - سلێمان تاشان