پێكهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر ئەلاڤێس
ئەمڕۆ شەموو هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس لەنێو یاریگەی ڤیسنتی كالدیرۆن یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدەن، یارییەكەش سەعات 10:30ی شەو بەكاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ یارییەكەی ئەمشەو خستەڕوو كە تێیدا هەردوو یاریزان سێرجی رۆبێرتۆی بەرگریكار و لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی بەهۆی سزاوە یاریی ناكەن.
رۆژنامەكە پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
گۆڵپارێز: سیلیسین
هێڵی بەرگری: جۆردی ئەلبا، ئۆمتیتی، پیكێ و ماسكیڕانۆ
هێڵی ناوەڕاست: ئینێستا، بۆسكێتس و راكیتیچ
هێڵی هێرشبەر: میسی، ئەلكاسێر و نیمار
وشە -
ئامانج ئهكرهم