لە مووسڵ رووپۆشی ئافرەت قەدەغە دەكرێت

:: PM:06:13:27/05/2017 ‌

عەمید روكن واسق حەمدانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رێنوێنی دەركردووە بە قەدەغەی بەستنی رووپۆش لای ئافرەتان لە بازاڕ و فەرمانگە حكوومەتییەكان، ئەوەش لەبەر هۆكاری تەناهی.

زیاتر گوتی، هۆكاری دەركردنی ئەو رێنوێنییە بۆ بوونی شانەكانی داعشە كە هاوولاـییان دەكەنە ئامانج و ئەوان جلی ئافرەت دەپۆشن و و رووپۆش دەبەستن، هەروەها وریایی لە رووناككردنەوەی خانووەكان لە دەرەوە و لە گەڕەك و كۆڵانەكان دا و فەرمانی بە قەدەغەی هاتوچۆی مۆتۆرسكیل لە دوای سعات شەش دا.

مووسڵ لە حوزەیرانی 2014 لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش داگیر كرا و رووبەڕووی وێرانكاری گەورە هاتەوە، لە 17ی تشرینی یەكەمی پارساڵ كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كردووە و ئێستەش بەردەوامە.

سەرچاوە: شەفەق نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل