بزانه له نێو مه‌ككه چی به پێشمه‌رگه ده‌گوترێ؟
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كوردانه‌ی بۆ عومره چوونه‌ته مه‌ككه له نێو حه‌ره‌می مه‌ككه ده‌سووڕێنه‌وه و ته‌واف ده‌كه‌ن و به ده‌نگی به‌رز هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه نزا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كوردستان ده‌ڵێن، خودایه پێشمه‌رگه بپارێزی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كوردستان ده‌پارێزن، بیانپارێزیت ده‌وڵه‌تی كوفری داعش له‌ناو ببه‌یت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رنج و كۆمێنتی زۆری بۆ هاتووه، هه‌مووان ده‌ستخۆشی له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ن كه پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری كوردستانیان له‌یاده و به‌رده‌وام دوعا و نزایان بۆ ده‌كه‌ن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د