شێخ ته‌ها محه‌مه‌د شحازه لهێبی سه‌رۆك هۆزی لهێب كه له ناوچه‌كانی مه‌خموور و گوێڕ و قه‌راج /رۆئاوای هه‌ولێر/ نیشته‌جێن، باس له ریفراندۆم و گرنگییه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، وه‌ك عه‌ره‌بی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به گه‌رمی پاڵپشتی له‌و بڕیاره مێژوویی و سه‌خته ده‌كه‌ین كه كورد له كاتێكی هه‌ستیاردا داویه‌تی بۆ دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆم و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كوردستان.
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن. له نێوانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر هۆزی عه‌ره‌بی هه‌ن كه ده‌كه‌ونه سنووری كوردستان و ناوچه‌كانی جێناكۆك, ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌یه.
شێخ ته‌ها به"وشه"ی راگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت، بۆیه په‌یامی ئێمه بۆ سه‌ركردایه‌تیی كورد ئه‌وه‌یه به‌شداری به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له مه‌خموور و گوێڕ و قه‌راج له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن، چونكه ترسمان له‌وه هه‌یه پرۆسه‌كه ئێمه نه‌گرێته‌وه، به‌پاساوی بوونی كێشه له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه ئێمه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، نازانین له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك ئه‌و حیسابهمان بۆ كراوه، له‌و كاته‌ی شارۆكه‌ی مه‌خموور له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه سه‌ربه لیوای هه‌ولێر بووه، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی باری شارستانیی ئێمه و هاووڵاتییانی ناوچه‌كه هه‌ر هه‌مووی مه‌خموور/هه‌ولێره.
شێخ ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌خموور ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی نییه، په‌نا بۆ راگه‌یاندنه‌كان ده‌به‌ن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به بارزانی و لایه‌نه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی ئێمه‌ش بگرێته‌وه. دوواتی كرده‌وه "په‌یامه‌كه‌مان زۆر تكاكارانهیه و هی خه‌ڵكی شه‌قامه و تكایه ریفراندۆم ئێمه‌ش بگرێته‌وه كه پاڵپشتی له رۆژی ئه‌نجامدانی و له رۆژی دوای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه بریتییه له گفتوگۆ بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان".
"به‌ر له دوو مانگ دیدارێك هه‌بوو كه هه‌ردوو گه‌وره هۆزی عه‌ره‌بی لهێبی و سه‌بعاوی و دوو گه‌وره به‌رپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان تیایدا ئاماده بوون، ئه‌وكات له به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه گوتم ئێمه به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌چین، واته به‌ر له دیاركردنی واده‌ی ریفراندۆم، داوام له ئاماده‌بووان كرد ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ریفراندۆمن چه‌پڵه لێ بده‌ن، زیاتر له 300 سه‌رۆك هۆز و پیاوماقووڵانی ئاماده‌بووی ئه‌و دوو هۆزه چه‌پڵه‌یان لێ دا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پاڵپشتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن" سه‌رۆكی هۆزی لهێب وای گوت.
ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه خواستیان ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئاڵای كوردستاندا بن، چونكه له 2003ه‌وه تا ئێسته له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه له ئاسایش‌دا ژیاوین، "ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بچینه ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و ئه‌و ئاسایشه له ده‌ست بده‌ین كه سه‌ركردایه‌تیی كورد بۆ ئێمه‌ی فه‌راهه‌م كردووه".
سه‌رۆكی هۆزی لهێب زیاتر گوتی، ره‌نگه به‌غدا پاساوی ئه‌وه بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێنێته‌وه كه له ده‌ستووردا باسی لێ نه‌كراوه، به‌ڵام كام بڕگه‌ی ده‌ستوور تا ئێسته له به‌رامبه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێ كراوه.
شێخ ته‌ها ده‌پرسێ "ماده‌ی 140 كه 14 ساڵه هه‌یه كوانێ، ئه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه؟" هه‌ر خۆی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ "با به‌غدا ئه‌و بڕگانه‌مان بۆ باس بكات كه له به‌رامبه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێ كران، ئه‌وه‌یان باشترین چاره‌سه‌ره له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نههاوێین، ئه‌وه به‌غدا له خۆدزینه‌وه و كاتكوشتن به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌موو بڕیاره‌كانی له به‌رامبه‌ر هه‌رێم".