ماوه‌یه‌كه ته‌لبه‌ندكردنی گرد و ده‌شتاییه‌كان له قه‌ڵادزێ وه‌ك شاره‌كانی تر، سه‌ری هه‌ڵداوه و تا دێت ئه‌و سروشته له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پاوان ده‌كرێت و خانوو و ڤێلایان له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت. كاتێك كه‌سێك نییه ڕێگرییان بكات، ڕۆژانه ژماره‌ی ته‌لبه‌نده‌كان زیاتر ده‌بن. شاره‌وانی ئه‌و ڤێلایانه له سنووری ماسته‌رپلانی خۆی ده‌رده‌هاوێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی شاره‌كه بێ ده‌سه‌ڵایه‌تی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام قایمقامیه‌ت پێی وایه "به به‌راورد به شوێنه‌كانی تر، ئه‌وانه هیچ نین".
شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی، به‌رزی و كوێستانی نزیك سنوور، كه‌شوهه‌واكه‌ی به به‌راوردی پایته‌ختی كوردستان گه‌لێك فێنكتره، تا ئاستێك ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت له‌به‌ر تینی خۆری سه‌رووی ٤٥ پله‌وه داهێزاوه، داره‌كانی شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ به شنه‌ی كه‌متر له پله‌ی ٣٢ه‌وه ڕاده‌ژێ. خۆ ناوچه‌كانی سه‌ره‌وه و قه‌دپاڵ چیاكانی، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییان له ٢٨ تێناپه‌ڕێت.
ئه‌و كه‌شوهه‌وایه ناوچه‌یه‌كی سه‌رسه‌وزی دڵگیری به شارۆكه‌كه داوه، به‌ڵام ئێسته كه ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ به‌و سروشته گه‌یشتووه، سهوزایییهكان ڕه‌نگ سوور و زه‌رد و قاوه‌ی و ڕه‌ساسی كاڵی بلۆكی ئه‌و خانوو و ڤێلایانه ده‌چنه‌وه كه له‌سه‌ریان بنیات نراون. كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری شاره‌كه‌ی ته‌نیوه.
كاتێك له ناوه‌ندی شاره‌وه ڕووه و جۆللانان ههڵدهكشێیت، ته‌لبه‌نده‌كانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه ته‌سكه‌كه به‌خێرت دێنن كه زۆربه‌یان هه‌ر مه‌تر و نیوێك له شه‌قامه‌كه‌وه دوورن. تا به‌ره‌و سه‌رتر بڕۆی هه‌ر سروشته و ته‌لبه‌ند كراوه، به درێژایی شه‌قامه‌كه ئه‌وه خانوون و پانتایییه‌كی داگیر كردووه. تا دێت ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت و كه‌م نین ئه‌و گرد و دهشتایییانهی تابلۆی فرۆشتنیان به ته‌لبه‌ندی پهرژینهكانیانهوه هه‌ڵواسراوه.
له كاتێكدا كه‌سێك نییه ڕێگرییان لێ بكات و خۆ له‌و سروشته بكاته خاوه‌ن، خه‌ڵكی بێ ترس خه‌ریكی دروستكردن و دیوار ههڵچنینن، خۆ هه‌ندێكیشیان تازه خه‌ریكی چه‌قاندنی په‌رژینن. هه‌موو ئه‌وانه به‌پێی یاساكان، زێده‌ڕۆیین و سه‌رپێچی سه‌ر ماسته‌رپلان و زه‌وی كشتوكاڵین، به‌جۆرێك له شه‌قامه‌كه‌وه نزیكن كه ته‌نانه‌ت شوێنێكیان بۆ دانیشتنی سه‌یرانكه‌ران نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینییه و سامان محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ پشوودان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شار، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له شار و ئۆتۆمبێل و شه‌قام دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام هه‌ر گرد و ده‌شت و دۆڵێك كه ڕووی تێ ده‌كه‌ن، ته‌لبه‌ند كراوه و ناتوانن تێیدا بحه‌وێنه‌وه. ئه‌وان له ناچاریدا ده‌بێت چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی تر له شوێنی جارانیان هه‌ورازتر بڕۆن، ئاخر له‌و شوێنانه‌ی پار سه‌یرانیان تێدا ده‌كرد، ئێسته چه‌ند ڤێلایه‌كی كه‌شخه ده‌بینرێت كه له‌ناو زه‌وییه‌كی به‌رفراواندا و به شووره پاوان كراون.
سامان كه له داخی ئه‌و هه‌موو زێده‌ڕۆیییه ناتوانێت له‌و سروشته جوانه چێژ وه‌ربگرێ، به"وشه" ده‌ڵێت "هه‌ر سه‌یرانگه مابوو لێمان داگیر بكه‌ن." ئه‌و كه جیابوونه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی له‌ناو شاره‌كان دیوه، سه‌ری له‌وه ده‌رناچێت چۆن ده‌بێت له ناو سروشتیشدا هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند لێك جیا بكرێنه‌وه!
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندازیار هێمن ئیبراهیم سه‌رۆكی شاره‌وانیی قه‌ڵادزێ ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و سه‌رپێچییانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ماسته‌رپلانی شاره‌وانییه. و بۆ "وشه" گوتی "له سنووری شاره‌وانیدا ڕێگه‌مان به هیچ ته‌لبه‌ندێك نه‌داوه و ئه‌وه‌یشی هه‌بووه لامان داوه، جگه له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی شاره‌وانی نه‌بێت كه پێنج كیلۆمه‌تری ده‌وری سنووری ماسته‌رپلانه و ئه‌وه‌ش ته‌نیا شاره‌وانی لێی به‌رپرسیار نییه، به‌ڵكو وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی تری كوردستانه كه ڕه‌نگه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا نه‌مابێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیار هێمن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی له‌و سه‌رپێچییانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سنووری ماسته‌رپلاندا ده‌شكێت و له‌وێوه به‌دوا ده‌ڵێ، "پێم ناپارێزرێت".
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی قه‌ڵادزێ پاراستنی ئه‌و سنووره ده‌خاته‌وه ئه‌ستۆی شاره‌وانی و سه‌رچڵ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی قه‌ڵادزێ بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له هه‌موو كوردستان هه‌یه، له قه‌ڵادزێش كه‌م نییه. به‌ڵام ڕوونی ده‌كاته‌وه كه به‌پێی بڕیاری نێوان خۆیان و شاره‌وانی، تا پێنج كیلۆمه‌تری دوای سنووری ماسته‌رپلانی شار، پاراستنی ئه‌و سروشته له‌سه‌ر شاره‌وانییه كه سه‌رپێچییه‌كانیش هه‌مووی له‌و سنووره‌دان.
زۆربه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كراون به ڤێلا، كشتوكاڵین و له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به نایاسایی ته‌لبه‌ند كراون. به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ دووپاتی ده‌كاته‌وه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ڕێی به هیچ زه‌وییه‌ك نه‌داوه ته‌لبه‌ند بكرێت و خانووی تێدا دروست بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وانه نایاسایین."
سه‌رچڵ ئه‌حمه‌د ئه‌و ته‌لبه‌ندانه به سه‌رپێچیی و كارێكی نایاسایی و زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر زه‌ویی كشتوكاڵی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و نایشارێته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی سزادانی سه‌رپێچیكارانی نییه، چونكه ده‌ڵێ "خه‌ڵكی باڵاده‌ستی تێدان و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ریاندا ناشكێن". له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش به بڕوای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كشتوكاڵ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌لبه‌نده‌كان له پارێزگاكان ده‌ست پێ بكرێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و سنووره هێنده قورس نین.
ئه‌بوبه‌كر بایز قایمقامی قه‌ڵادزێ، هاوشێوه‌ی دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی شاره‌وانی و كشتوكاڵ، ئاماژه به ڤێلاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ده‌دات كه هی سنووره‌كه‌ی، به‌شێكی كه‌من له ئه‌وان و ده‌ڵێ، "زیاترین ته‌لبه‌نده‌كان به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونم كراون و له سه‌رده‌می مندا كه‌مترین سه‌رپێچی هه‌بووه، ئه‌وانیش ڕێكاره یاسایییهكانمان بۆ گرتوونه‌ته به‌ر و رێوشوێن وه‌رگیراوه و زۆریشمان ڕاگرتوون".
بایز گله‌یی له ڕۆتینی زۆری ڕێكاره یاساكان هه‌یه و ڕوونی ده‌كاته‌وه، كاتێك له‌ڕووی یاسایییه‌وه رێوشوێن ده‌گرنه به‌ر، ڕۆتینه‌كان زۆرن و چه‌ند مانگێكی پێ ده‌چێت، به‌و هۆیه‌وه تا ڕێكاره یاسایییه‌كان ته‌واو ده‌بن، كابرا خانووه‌كه‌ی ته‌واو كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به بڕیارێكی نیشتمانی هه‌یه ڕێكی بخات و ده‌بێت رێوشوێنه‌كان له دهستڕۆیشتووهكانهوه ده‌ست پێ بكات". ئه‌و قایمقامه پێی وایه ئه‌گه‌ر پێنج به‌رپرس رێوشوێنی له‌گه‌ڵ بگرێته به‌ر، ئه‌وانی تر هه‌مووی هه‌ڵده‌گیرێت.
مێژووی ته‌لبه‌ندكردنی سروشتی كوردستان بۆ زیاتر له ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌و ئاوه‌یان ڕشت و ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌وانه‌ی خواره‌وه پێی لێ ده‌خشێنن. ئه‌وكات به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له ساڵی 2006 "هه‌ر كه‌سێك زه‌ویی كشتوكاڵی بفرۆشێت، یاخۆ زێده‌ڕۆیی بكاته سه‌ر پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و زهوییهكهیشی لێ بستێنرێته‌وه." جیا له‌وه‌ش له سه‌ره‌تاكانی ساڵی ٢٠١٦دا و له چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به بڕیاری ژماره هه‌شتی ساڵی ٢٠١٦ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی دامه‌زرا و رێوشوێنیش گیرایه به‌ر.
كه‌چی تا ئێسته به ئاشكرا له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێم، كڕین و فرۆشتن به‌و زه‌وییانه‌وه ده‌كرێت و له ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار تابلۆیان پێوه هه‌ڵواسراوه و له‌سه‌ریان نووسراوه "ئه‌و زه‌وییانه بۆ فرۆشتنن.".
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار نادر ڕۆستی ئاشكرای ده‌كات كه زۆربوونی ته‌لبه‌ندكردنی ئه‌و زه‌وییانه بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌یرانگه‌كان. ڕۆستی بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ناكرێت ئه‌و زه‌وییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه به‌كار بهێنرێت و ڕێی پێ بدرێت. بۆیه ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كانه له زه‌وییه‌كانیان بپێچنه‌وه و سروشتی كوردستان نه‌شێوێنرێت".
به‌پێی بڕیاری ژماره 2654 ـی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دروستكردنی خانوو له‌ناو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا له ساڵی 2011 ڕاگیراوه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ش نه‌ك هه‌ر نه‌بووه‌ته هۆی ڕێگری له به‌رده‌م ئه‌و سه‌رپێچیكارانه، به‌ڵكو ئه‌وان سنووری ڕێگهكانیشیان به‌زاندووه كه ده‌بێ 50 مه‌تر له شه‌قامه‌كانه‌وه دوور بن.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به به‌ر ماسته‌رپلان و فراوانكردنی شاریش بكه‌ون، ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. پێشتر شوان یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شاره‌وانی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو، زیاتر له 200 "مه‌زره‌عه‌یان" قه‌ره‌بوو كردووه‌ته‌وه كه خراونه‌ته سه‌ر سنووری هه‌ولێره‌وه و تێكیان داون.
ئێسته سامان كه هه‌ر جاره و بۆ حه‌وانه‌وه ڕوو ده‌كاته ده‌شت، ناچاره دوورتر بڕوات و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕه‌نگه چه‌ند ساڵێكی تر ته‌لبه‌نده‌كان شوێنێك بۆ سه‌یرانكه‌ران نه‌هێڵنه‌وه. هێمن ئیبراهیمی سه‌رۆكی شاره‌وانیش پێی وایه، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت باج و ساڵانه‌ی قه‌به بخاته سه‌ر باخه‌كان، كه‌س باخ دروست ناكات و ئه‌وه‌یشی هه‌یه هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه".
چواس خالید